وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە

‌هامی ئاكسۆی

وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، نیگەرانی ئەمریكا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە توركیا لەژێر باری نائاساییدا "مایەی قبوڵكردن نییە".

سەبارەت بە لێدوانەكانی هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كە نیگەرانی خۆیان لەهەڵبژاردنەكانی  توركیا راگەیاندبوو كە لە قۆناغی باری نائاساییدا بەڕێوە دەچن.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا لەزاری هامی ئاكسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە توركیا رایگەیاندووە، بە راپۆرتی چاودێرانی نێودەوڵەتی پشتڕاستی ئەوە كراوەتەوە كە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لە توركیا كراون دیموكراسی، ئازاد، دادپەروەر و شەفاف بوون و وتویەتی "گشتپرسیەكەی دەستوور كە ساڵی 2017 بەڕێوەچوو لە هەلومەرجی باری نائاساییدا دواین سەلمێنەری ئەوەیە".

ئاكسۆی باسی لەوەكردووە "باری نائاسایی تەنیا یەكێتی توركیا، چالاكیە تیرۆریستییەكان دەكاتە ئامانج كە دەوڵەت بەئامانج دەگرن جگە لە تیرۆریستان هیچ كەسێك لە وڵاتەكەماندا ماف و ئازادییەكانی سنووردار نەكراوە، هەروەها دەمەوێت وەبیری بێنمەوە كە لە زۆر وڵاتدا لەكاتی باری نائاساییدا هەڵبژاردن كراوە".

ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند كرد و بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.


PM:09:48:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو