ماتوڕسكیلێك وەرگەڕاوە و خۆی بەئۆتۆمبێلێكدا كێشاوە
دیمەنێك لە رووداوەكە
وێستگە نیوز-
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە قەزای كەلار ماتۆڕسكیلێك وەرگەڕاوە و خۆی بە تەكسییەكدا كێشاوە، بەو هۆیەشەوە شۆفێرەكەی بە سەختی بریندار بووە.
رائیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز ناردووە رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی بەردەسووری قەزای كەلار، ماتۆرسكیلێك وەرگەڕاوە و خۆی بەئۆتۆمبێلێكی تەكسیدا كێشاوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەئەنجامی ئەو رووداوە، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بەسەختی برینداربووە، پاش گەیاندن و چارەسەری خێرا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.
PM:09:32:20/04/2018
ئهم بابهته 4412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت