سەرۆك وەزیرانی نەمسا هۆشداری دەداتە توركیا

‌ساباستیان كورز

وێستگە نیوز- 
سەرۆك وەزیرانی نەمسا هۆشداری دەداتە توركیا كە ئەمساڵ رێگە نەدات بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵاتەكەی ئەنجام بدرێت.

ساباستیان كورز، سەرۆك وەزیرانی نەمسا لە رێگەی تویتەری خۆیەوە پەیامێكی بۆ گەیاندە توركیا و رایگەیاند "ئەگەر بەرپرسانی توركیا بیانەوێت سەردانی نەمسا بكەن بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەئەمڕۆوە پێیان دەڵێم كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەم و رێگریان لێدەكەم، ئەوەش بەمەبەستی دروست نەبوونی  كێشە".

سەرۆك وەزیرانی نەمسا وتوشیەتی "هەڵمەتی بەرپرسانی توركیا بۆ بانگەشەی سیاسیی هەڵبژاردنەكان شێوازێكی تایبەتە بە توركەكان، لەگەڵ فەرهەنگی دیموكراسی نەمسا ناگونجێت".

ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی نەمسا لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند كرد و بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

لەچوارچێوەی بانگەشەی سیاسی بۆ ریفراندۆمی هەمواركردنەوەی 18 ماددەی دەستووری توركیا كە رۆژی 16-4-2017 بەڕێوەچوو، نەمسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا رێگرییان لە بەرپرسانی توركیا كرد چالاكی سیاسی و كۆبوونەوەی جەماوەری بۆ هاوڵاتیەكانیان ئەنجام بدەن، بەو هۆیەشەوە كێشەی سیاسی سەریهەڵدا.  



PM:08:30:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 4068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو