حزبێكی ئیسلامی پشتگیری لیستی یەكگرتوو دەكات

‌سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەكگرتوو

وێستگە نیوز- 
حزبی چاكسازی و گەشە پشتگیری خۆیان بۆ لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەردەبڕن.

د.محەمەد بازیانی، سەرۆكی حزبی چاكسازی و گەشە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، حزبەكەیان پشتگیری لیستی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەكەن و وتویەتی "بە هیوای ئەوەی ئەو پڕۆژەی هاریكارییە ئیسلامیە كە لەساڵانی ەوە پێوەی خەریكین سەركەوتوو بێت و ببێتە هەنگاوێكی ئیجابی و نمونەیەكی جوان و سەرەتایەك بۆ ڕاگەیاندنی لیستێكی ئیسلامی فراوانتر و بەهێزتر بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان".

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە رۆژی 14ی نیسانیش بانگەشە دەستی پێكردووە، پێشتریش یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی رێككەوتن كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە چەند كاندیدێكی بزووتنەوە لەنێو لیستی یەكگرتوو بەشداربن، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری دەكات.




PM:07:41:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت