شاسوار عەبدولواحید داوای دیبەیت دەكات

‌شاسوار عەبدولواحید

وێستگە نیوز-
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ داوای ئەنجامدامی دیبەیت لە سەركردەكەی شەش حزبە سەرەكییەكەی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ لە سیمینارێكدا لە شاری سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامیان، رایگەیاندووە " كام حزبەیان خۆی بە ئازاد دادەنێت، بابێت ڕووبەڕووم ببێتەوە و چی هەیە بیخاتەڕوو"، ئامادەیی نیشانداوە لە هەر میدیا و دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە، ڕووبەڕووی كەسی یەكەمی حزبەكان ببێتەوە.

ناوبراو وتوشیەتی "ئەو بەدزییەوە باسی سەركردەی ئەو حزبانە ناكات، بەڵكو بەوپەڕی بوێرییەوە ناویان دەهێنێت و باسیان دەكات، بەڵام ئەوان بە "ترسنۆكی"ەوە باسی دەكەن و لە ژێرەوە خەڵكی لێ هاندەدەن".

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی ئەو تۆمەتانەشی كە ئاڕاستەی دەكرێن، وتی "ئەگەر ڕاست دەكەن با بیدەنە دادگا".

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە رۆژی 14ی نیسانیش بانگەشە دەستی پێكردووە، لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح و نەوەی نوێ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید یەكەمجارە بەشداری دەكەن.


PM:07:05:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو