پەرلەمانی توركیا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەندكرد

‌پەرلەمانی توركیا

وێستگە نیوز-
پەرلەمانی توركیا بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند كرد و رۆژی 24ی حوزەیران بەڕێوە بچێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا بڵاویكردەوە، پەرلەمانی وڵاتەكەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەندكردووە و رۆژی 24ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بڕیاریدا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا بەڕێوە بچێت، واتا ساڵێك و نیو وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشخست.

پەسەندكردنی بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە دوێنێ كۆمیسیۆنی دەستووری پەرلەمانی توركیا پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد.



PM:05:26:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت