عەبادی بە یەكێك لە 100 كەسایەتی كاریگەری جیهان دیاریكرا

‌حەیدەر عەبادی

وێستگە نیوز-
گۆڤاری تایمی ئەمەریكی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بە یەكێك لە 100 كەسایەتییە كاریگەرەكەی ساڵی 2018 دیاریكردووە.

ئەو گۆڤارە لەگەڵ عەبادی، ناوی چەندین سەرۆك ‌و بەرپرسی دیكەی وڵاتانی جیهانیشی لەنێو لیستەكەی داناوە لەوانە (دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە).

سەبارەت بە كەسایەتی عەبادی، تایم دەڵێت "توانی ڕووبەڕوی كۆمەڵێك ئاستەنگی ببێتەوە كە بووە سەرۆك وەزیران، چونكە داعش سێ پارێزگای گەورەی عیراقی لەو كاتەدا داگیركردبوو، پاشان پاككردنەوەی خاكی عیراق لەچەكدارەكانی ئەو گروپە كردووە".

حەیدەر عەبادی بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق سەرۆكایەتی هاوپەیمانی نەسر دەكات، لە هەرێمی كوردستانیش كاندیدی هەیە.


PM:04:52:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو