ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی چین دوا پێشهاته‌كانی سوریایان تاووتوێ كرد
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی چین دوا پێشهاته‌كانی سوریایان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگی رێگه‌نه‌دان به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی سوریا كرده‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و شی جین پینگ سه‌رۆكی چین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكران.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شی جین پینگ سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین دووپاتكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌یان كردووه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چوارچێوه‌ی "ده‌ستپێشخه‌ریی پشتێنه و رێگه"دا له توركیا ئه‌نجامبدرێن و بیروڕایان سه‌باره‌ت به دوا پێشهاته‌كانی سوریا ئاڵوگۆڕكردووه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بووه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له گرنگیی رێگه‌نه‌دان به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی سوریا كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له گرنگیی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان، به بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی چین له میانی 13یه‌مین كۆنگره‌ی نیشتمانیی گه‌لدا، پیرۆزبایی له شی جین پینگ كرد.
PM:01:46:20/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت