رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ داعش رێككه‌وت
وێستگه نیوز –
به نێوه‌ندگیری ناوبژیوانان، حكومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رێككه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی له غوته‌ی رۆژئاوای ئاگربه‌ست بكرێت و چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه سوپای سوریا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رێككه‌وتووه كه له غوته‌ی رۆژئاوای ئاگربه‌ست بكه‌ن.
ئاژانسی "سانا" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بارودۆخی ئه‌و گروپ چه‌كدارانه دیاری ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت خۆیان راده‌ستی رژێمی سوریا بكه‌ن.
هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئاماده نین خۆیان راده‌ستی بادیه‌ی شه‌رقیه بكه‌ن، به‌ره‌و شاری ئیدلب ده‌چن.
رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه كرد كه ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ چه‌كدارانی داعش دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه چۆڵ بكات، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:01:33:20/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت