ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری پشتڕاست كرده‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه ئه‌و هێزانه‌ی له سوریا پشتیوانی‌یان ده‌كات، پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستی هه‌بووه له هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2001ی سه‌ر ئه‌مریكا.
ئه‌ریك باهون وته‌بێژی پنتاگۆن، وتی: "له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ شكستپێهێنانی داعش له خاكی سوریا هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، (عه‌لی محه‌مه‌د حه‌یده‌ر زومار)یان ده‌ستگیر كردووه كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌دایكبووی سوریایه".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كار ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر".
وته‌بێژی پنتاگۆن ئاماژه‌شی به‌و راپۆرتانه دا كه زومار متمانه‌ی رێكخراوی داعش به‌ده‌ست هێناوه، چونكه كاتی خۆی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌مزی بن شیبه هه‌بووه كه تۆمه‌تباره به گواستنه‌وه‌ی زانیاری و پاره‌وپوول بۆ ئه‌نجامده‌رانی هێرشی 11ی سێبته‌مبه‌ر و چه‌كدارانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر محه‌مه‌د عه‌تا كه سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له شاری نیویۆرك كرد.
له ساڵی 1997 عه‌لی محه‌مه‌د حه‌یده‌ر زومار له ئه‌فغانستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان كرد به چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی‌ل له مزگه‌وتلا قودس له شاری هامبۆرگ كه تیادا بانگخوازی بۆ جیهاد ده‌كرد.
له 11ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2001، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چوار فڕۆكه‌یان رفاند، دوو فڕۆكه روویان له هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانیی كرد و فڕۆكه‌ی سێیه‌م به‌ره‌و باره‌گای پنتاگۆن ئاڕاسته كرا له ده‌وروبه‌ری شاری واشنتن و فڕۆكه‌ی چواره‌م له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا خرایه خواره‌وه.
له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 3000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیكه‌ی 6000 كه‌سیش بریندار بوون.
AM:11:49:20/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2830
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت