بوش: پوتن ژیره و نابێت ئه‌مریكا به كه‌م ته‌ماشای بكات
پوتن و جۆرج بوشی کوڕ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا به كه‌سێكی ژیر و سیاسه‌تمه‌دارێكی پته‌و وه‌س ده‌كات، هۆشداریشی داوه‌ته به‌پرسانی ئێستای وڵاته‌كه‌ی كه پوتن به كه‌م ته‌ماشا نه‌كه‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا چی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كات، جۆرج بوش-ی كوڕ، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌میركا وتی: "كاتێك ته‌ماشای چاوه‌كانی پوتنم كرد، رۆحیم بینی، روسیا وێران ببوو، ئێستاش نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه و روسیا له‌گۆڕاندایه، ئێستا پوتن كه‌سایه‌تییه‌كی شه‌ڕه‌نگێزه و ده‌یه‌وێت شكۆی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و كاریگهرییلهسهر جیهان بگه‌ڕێنێته‌وه."
بوش ده‌ڵێت: "باش پوتن ده‌ناسم، ئه‌و كه‌سێكی ژیر و ستراتیژییه"، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان مۆسكۆ و واشنتنیش، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا وتویه‌تی: "پوتن یه‌ك بنه‌مای هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: "من سه‌ركه‌وتنم ده‌وێت و ئه‌مریكاش ده‌دۆڕێت".
جۆرج بوش-ی كوڕ به‌باشی زانیووه ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ روسیا بكات، یه‌كلاكه‌ره‌وه به مانانی توندوتیژی نا، به‌ڵكو ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت واشنتن پوتن به كه‌م نه‌زانێت.
له ساڵی 2005 ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا وتوبوی كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی جیۆسیاسیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه و جهختیكردبوهوه كه پێویست نه‌بوو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بڕوخێت، دانی به‌وه‌شداناوه كه نایه‌وێت هه‌رگیز سه‌رده‌مێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی داڕمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌مێژودا دوباره بێته‌وه.
PM:10:47:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت