خه‌رجی‌ ئه‌مساڵی‌ حاجییانی‌ عیراق و هەرێم ئاشكرا ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌رجی‌ ئه‌مساڵی‌ حاجییانی‌ عیراق 175 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ده‌بێت.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی ئه‌مساڵی حاجیانی عیراق 175 ملیۆن دۆلار ده‌بێت و له‌ناو ئه‌وانیشدا كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی ئه‌مساڵی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 24 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف بۆ حه‌جی‌ ئاسایی‌ بڕی‌ چوار هه‌زار و 100 دۆلار، بۆ حه‌جی‌ بازرگانیش بڕی‌ هه‌شت هه‌زار دۆلاری‌ له‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه‌.


PM:09:14:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت