به‌ڤیدیۆ..ساتی بۆردومانكردنی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراقه‌وه‌ له‌ سوریا


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی عیراق گورزێكی كوشنده‌ی له‌مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا وه‌شاندوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكردوه‌ كه‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ نزیك سنوری عیراق و له‌ناو خاكی سوریا له‌ مۆڵگه‌كانی داعش وه‌شێنراوه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌ فه‌رمانی عه‌بادی بووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌شاندنی گورز له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا مه‌ترسیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆسه‌ر خاكی عیراق بونی هه‌یه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌ش تاوانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌رده‌خات له‌ سه‌ركوتكردنی تیرۆر و راوه‌دونانیان.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ گورزه‌كانی عیراق له‌ داعش به‌ فڕۆكه‌ی  F16 ئه‌نجامدراوه‌ و زۆر ورد و چڕ بووه‌.



PM:08:16:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت