وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا 50 ههزار كۆچبهر وهردهگرن
پەنابەرێک
وێستگه نیوزـ
لەچوارچێوەی پڕۆژەی نوێی یەکێتییەکە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران ، ئەڵمانیا رەزامەندیی دهربڕیووه زیاترلە 10 هەزار کۆچبەری نوێ وەربگرێت و ڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپاش 40 هەزاری دیکە وەردەگرن.
دیمیتریس ئاورامۆپۆلۆ، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکردوە: ئەو کۆچبەرانەی کە ئەڵمانیا وەریان دەگرێت سەر بە وڵاتانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئەڵمانیاش بە فەرمیی وەرگرتنی ئەو ژمارە کۆچبەرەی بە یەکێتییەکە راگەیاندووە.
جگە لە ئەڵمانیا، وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتییەکە پێکەوە 40 هەزار کۆچبەر وەردەگرن و بەمشێوەیەش پڕۆژەی یەکێتییەکە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران جێبەجێ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە لەگەڵ وەرگرتنی ئەو ژمارە لە کۆچبەران، بەڵام سورە لەسەر کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی خۆی لەگەڵ نەمسا.
PM:06:43:19/04/2018
ئهم بابهته 2348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت