كه‌شناسیی عیراق: خوڵ و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دیمەنێک لە خۆڵبارینی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق پێشبینیی كرد له سبه‌ینێ هه‌ینی 20ی نیسانی 2018 ئاستی خۆڵبارین زیاد بكات له‌گه‌ڵ بارینی لێزمه‌باران و رودانی هه‌وره بروسكه.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی، ئاسمان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی خۆڵ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیایا.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌سته‌كه به ناوچه‌كانی (باكور) ناوی بردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئاسمان له نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان.
بۆ رۆژی شه‌ممه 21ی نیسانی 2018، كه‌شناسیی عیراق پێشببینیی كرده‌وه كه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور ئاسمان هه‌ور بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌بارانێكی كه‌م و به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانیدا، له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانش بارانه‌كه مامناوه‌ند و له‌هه‌ندێك شوێنیش به‌لێزمه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان كه ره‌نگه هه‌ندێكجار هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت و پله‌ی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی نیسانی 2018، پێشبینیی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق بۆ ناوچه‌كانی باكور ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه كه بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت و هه‌ندێك جار هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام بارانی ناوچه‌كانی باشور كه‌م ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌وره‌بروسكه.
پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق بۆ رۆژ دووشه‌ممه 23ی نیسانی 2018 هه‌مان پێشبینییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه و له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست هه‌ور و بارانێكی كه‌م ده‌بێت به‌ڵام له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات هه‌ندێكجار هه‌وره‌بروسكه روده‌دات، له ناوچه‌كانی باكوریش هه‌ور و بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری رودانی هه‌وره‌بروسكه هه‌یه.
PM:05:38:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 21486
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت