نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رو 74 دۆلار به‌رز بوه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی نیسانی 2018، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به وزه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بۆ 69 دۆلار و 39 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بۆ 74 دۆلار و 61 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 68 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 73 دۆلار و 94 سه‌نت فرۆشرا.
PM:02:28:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6714
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت