سندوقه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان چییه و چۆنه
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، كه‌چی هێشتا هاوڵاتیان و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ترسیان له هاككردنی ئامێره‌كان و یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی هه‌ڵبژاردن وتویانه كه سیستمی لیستی ده‌نگدان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا كاری پێده‌كرێت، ته‌نها جیاوازیش ئه‌وه‌یه كه له بری سندوقی ده‌نگدان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه كه ئه‌و لیسته‌ی تێده‌كرێت كه ده‌نگده‌ر ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، له سندوقه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا ده‌نگی هاوڵاتییه‌كه ده‌كرێته زانیاری و دواتر به‌وپێیه ده‌نگه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م رێگه نوێیه واده‌كات كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێدا بوو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو كه له 2004ه‌وه كراوه تا دوا هه‌ڵبژاردن له 2014، راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دوو هه‌فته‌ی ده‌ویست.
له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه‌دا، زۆرێك له لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن گومانیان له پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌یه و داوایان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كردوه نه‌كه‌وێته‌ژێر فشاره سیاسییه‌كان یان به‌پێی خواستی هه‌ندێك لایه‌ن، لایه‌نگری بكات.
ئه‌و لایه‌نانه به‌پێویستیشیان زانیوه كۆمسیۆن رێوشوێنه ئیداری و هونه‌رییه‌كانی بۆ رای گشتی و هێزه سیاسییه‌كان رونبكاته‌وه و پێیان بڵیت چۆن له رۆژی ده‌نگداندا ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌پارێزێت.
سندوقی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌لیكترۆنی چییه
یه‌كه‌م جۆره سندوقه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2018 عیراق به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه سندوقه‌كه‌ی ئاماده‌كردوه، كۆمپانیای (میرۆ)ی كۆرییه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سندوقه‌كه
سندوقێكی زۆر پێشكه‌وتوه و به ئینته‌رنێت و ئامێرێكی راوته‌ره‌وه به‌ستراوه و زانیارییه‌كان له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ی ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، سندوقه‌كه به‌ته‌واوی پارێزراوه و هاككردنی سه‌خته، له‌كاتی دروستبونی هه‌ر كێشه‌یه‌كیش تیایدا له‌كاتی ده‌نگدان، یه‌كسه‌ر چاك ده‌كرێته‌وه، یان لاده‌برێت و سندوقێكی دیكه ئاماده‌یه و له‌جێگه‌ی داده‌نرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ماوه‌ی 24 یان 48 كاتژمێر
ئه‌نوه‌ر عه‌لی، پسپۆڕ له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا وتویه‌تی: "سندوقه‌كه هیچ لیستێكی ده‌نگده‌ر وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی نێوان لیسته‌كه و سندوقه‌كه وه‌ك یه‌ك نه‌بن".
هاوكات ئه‌ندازیارێكی بواری ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی نه‌جاح جبوری ده‌ڵێت: "قه‌ڵه‌مێكی تایبه‌ت بۆ ده‌نگده‌ر ته‌رخانكراوه كاندین و لیسته‌كه‌ش كه ده‌نگی بۆ دراوه، ته‌نها مره‌كه‌بی ئه‌و قه‌ڵه‌مه ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مره‌كه‌به‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه نه‌بێت، ئه‌وا لیسته‌كه به پوچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئاشكراشیكردوه كه سندوقه ئه‌لیكترۆنییه‌كه دوای 3 خوله‌ك له كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك پرنت ده‌كات و به ئامێرێكی راوته‌ر ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی نیشتمانیی ده‌نگدانی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌لاك موسه‌وی، كه راهێنان به فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ناوی كاندیده‌كه له‌سه‌ر لیسته‌كه ناڕون بێت و سندوقه‌كه نه‌یخوێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و لیسته‌ی ده‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوه به پوچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
عه‌لی ئه‌میر، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌یه‌ك كاتدا بۆ 3 سێرڤه‌ری جیاواز ره‌وانه ده‌كرێن، بۆیه ناتوانرێت نه ساخته بكرێت نه هاك بكرێت.
له به‌یانیی رۆژی 14ی نیسانی 2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق و له 15ی نیسانی 2018ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری داهاتوو.
PM:06:24:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3574
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت