دوو كۆمپانیای نه‌وت شایسته داراییه‌كانیان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت
وێستگه نیوز -
دوو كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ریتانی و نه‌رویجی رایانگه‌یاند، شایسته داراییه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵیان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه كه نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار بووه.
كۆمپانیای (DNO) نه‌رویجی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه كه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵیان له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ، بڕی 54 ملیۆن و 440 هه‌زار دۆلاریان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
هاوكات كۆمپانیای (gulf keystone)ی به‌ریتانی له ماڵپه‌ڕی خۆی رایگه‌یاند كه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان له كێڵگه‌ی نه‌وتی شه‌یخان له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، بڕی 23 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاریان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
PM:05:03:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1978
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت