ئەمریکا: عیراقییەکان هەر کاندیدێک هەڵبژێرن ئێمە کاری لەگەڵدا دەکەین

‌هێزەر ناورت

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریکراو ناکەن و عیراقییەکان هەر کاندیدێک هەڵبژێرن کاری لەگەڵدا دەکەن.


هێزەر ناورت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "من متمانەم بە گەلی عیراق هەیە و لەو بڕوایەدام کە گەلی عیراقیش متمانەیان بە خۆیان هەیە".

ناوبراو هیوای باشترینی بۆ عیراقییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا خواست و وتیشی، "هەر کاندیدێک هەڵبژێرن ئێمه‌ کاری لەگەڵدا دەکەن".

رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، هاوکات بانگەشەی هەڵبژاردن لە رۆژی 14ی مانگەوە لە عیراق و رۆژێکی دواتریش لە هەرێم دەستیپێکردووە.

هــ. ر


AM:08:47:18/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1078 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو