عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ و به‌رزارییه‌كانی فوڕات له‌ پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا وتی‌: "بۆ رێگریكردن له‌ دروستبوونه‌وه‌ی‌ گروپی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ و به‌رزاییه‌كانی فوڕات ئۆپراسیۆنێكی‌ سه‌ربازیمان ده‌ستپێكردووه‌".

وتیشی‌: "دوێنێ‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان له‌ رۆژئاوای‌ نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای‌ ئه‌نبار و به‌رزاییه‌كانی‌ فوڕات تا سنووری‌ سوریا ده‌ستپێكردووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌دوای‌ ئه‌و شانه‌ تیرۆریستیانه‌وه‌ن كه‌ ماون و بچووكن، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رێگایان پێناده‌ن دووباره‌ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌ و "زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رده‌ستمان كه‌وتوون كوژراون و چه‌كه‌كانیانمان له‌ناوبردووه‌ رێگا به‌ داعش ناده‌ین".

عه‌بادی ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر شانه‌ی‌ بچووكی‌ تیرۆریستییان له‌ عیراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ شانه‌یه‌ك له‌ چوار تیرۆریست زیاتر نه‌بووه‌.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆڵ‌ ناده‌ن تا داعش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌ناو نه‌به‌ن و به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی‌ تیرۆریستان ده‌بنه‌وه‌.

ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌كاتێكدایه‌، تا ئێستا پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای عیراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار چه‌ند هێرش و كرده‌وه‌ی چه‌كدارییان له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه‌.


PM:11:32:17/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو