بۆیه‌كه‌مجار ئامێرێک بۆ مەرگی بێ ئازار نمایشكرا
Sarco –ساركۆ
وێستگه نیوزـ
بۆیه‌كه‌مجار له جیهاندا ئامێرێكی تایبه‌ت به خۆكوشتن له پێشانگای ته‌رم له شاری ئه‌مستردام-ی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا نمایشكرا کە مەرگێکی بێ ئازار بە مرۆڤ دەبەخشێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
europe، ناوی كورتكراوه‌ی ئامێره‌كه (Sarco –ساركۆ)یه و ناوە درێژەکەی (sarcophagus)ە، ئاشكراشیكردوه كه ئامێره‌كه له هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێكی هۆڵه‌ندی به‌ناوی ئه‌لێكسانده‌ر پانینك و چالاكوانێكی ئوسترالی به‌ناوی فیلی نیچكه دروستكراوه.
داهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره وتویانه كه ئامێره‌كه ئاسانكاری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ژیان به‌بێ ئازارچه‌شتن به‌جێ بهێڵن به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی كه ده‌چێته ناوی ته‌نها یه‌كه‌مجار هه‌ست به سه‌ر گێژبونێكی ئاسان ده‌كات و دواتر به‌خێرایی له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌مرێت.
ئه‌و دوو داهێنه‌ره ساڵانێكی زۆر هه‌وڵیانداوه كوشتنی بێ ئازار بكه‌نه یاسا و شه‌رعییه‌تی پێ بده‌ن، هه‌ربۆیه بیریان له داهێنانی ئامێرێكی له‌وجۆره كردوه‌ته‌وه كه مرۆڤ به‌بێ ئازار بكوژێت.
سامپڵی ئه‌و ئامێره له پێشانگاكه‌ی ئه‌مستردام بونی هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ سامپڵی به‌كارهێنان و كه‌وتنه بازاڕ ئاماده بكرێت.
PM:08:42:17/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 17652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت