كچانی ئه‌م سێ بورجه حه‌ز به درۆ ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
كێ هه‌یه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت درۆ نه‌كات یان راستییه‌ك به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست نه‌شارێته‌وه؟ دواجاریش هیچ شوره‌یی نییه ئه‌گه‌ر دان به هه‌ڵه‌یه‌ك یان درۆیه‌كدا بنێین، چونكه راستیی مرۆڤبون ئه‌مه‌یه كه هه‌ڵه و درۆ بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه درۆ سورشتی مرۆڤه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه زیاتر له‌وانی دیكه مه‌یلیان به‌لای درۆدا ده‌شكێت، له‌وانه كچانی ئه‌م سێ بورجه:
بورجی دوانه
له‌دایكبوانی مێینه‌ی بورجی دوانه هه‌ندێك جار په‌نا بو درۆ و چه‌واشه‌كردن ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه تایبه‌ته‌كانی خۆیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كچانی ئه‌م بورجه كه‌سانێكی زۆر مه‌زاجین، بۆیه پێویستیان به‌درۆ و چه‌واشه‌كارییه بۆ گه‌یشتنه به‌و ئامانجه.
بورجی ته‌رازوو
ره‌نگه باوه‌ڕ به‌مه نه‌كه‌یت، به‌ڵام كچانی ئه‌م بورجه‌ش هه‌ندێك جار له‌چاو بورجه‌كانی دیكه حه‌زیان به درۆیه، ئه‌مانه خه‌ڵكی دیپلۆماسین و زۆر زیره‌كن، بۆیه جاربه‌جار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و ناخۆشییه‌ك په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن.
ده‌وترێت كه هه‌ندێكجار خاوه‌نی ئه‌م بورجه ده‌كه‌ونه داوی درۆی خۆیانه‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ی خه‌ریكه باوه‌ڕیان پێده‌كه‌یت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆشیان هه‌ستی پێ بكه‌ن، زۆرجار به‌هۆی ئه‌و درۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر به‌رۆكیان ده‌گرێت.
بورجی دوپشك
وازانراوه كه كچانی ئه‌م بورجه كه‌سانێكی زۆر شاراوه و ناڕوونن، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه له‌وانه‌یه په‌نا بۆ درۆ و شاردنه‌وه‌ی راستی بده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و ئاشكرانه‌بونی نهێنییه‌كانیان، چونكه له واقعدا ئه‌وان رقیان له‌وه‌یه كه‌سانی دیكه ده‌ست له كاروباری ناوخۆ و تایبه‌تیان بده‌ن.
كچانی ئه‌م بورجه سنورێك بۆ به‌رامبه‌ر داده‌نێن كه به‌زاندنی سه‌خته، ئه‌وه‌ش بزانن كه كچانی بورجی دوپشك خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و متانه‌یه‌كی به‌رزن و ئیراده‌یه‌كی پته‌ویان هه‌یه.
PM:07:13:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 16792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت