شارەوانی سلێمانی داوایەک لە کاندیدەکانی هه‌ڵبژاردن دەکات


وێستگە نیوز-پشتیوان جەمال

شارەوانی سلێمانی داوا لە کاندیدەکان دەکات ئەو پۆستەرانەی  بەهۆی رەشەباوە کەوتونەتە خوارەوە کۆیان بکەنەوە، چونکە سیمای شار و ئیشەکەشیان ناشرین دەکات.

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند ئەوان پێشتر رێنماییان بۆ چۆنیەتی بانگەشە بڵاوکردۆتەوە، ئەم دوو رۆژەش کە رەشەبایە و پۆستەرەکان دەکەونە خوارەوە وا باشترە خۆیان پۆستەرەکان کۆبکەنەوە، چونکە هەر سیمای شار ناشرین دەکات، بەڵکو سیمای ئیشەکەی خۆیشیان ناشرین دەکات.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2018 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق لە شاره‌كانی کوردستان دەستی پێکرد، بەڵام لە یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌كه‌دا بارانبارین و رەشەباناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی لافیته‌ و پۆسته‌ و دروشمی قه‌واره‌كان كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.


PM:03:41:16/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو