وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هۆشداری ده‌داته كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كان
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری كیانه سیاسی و كاندیده‌كان ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵواسینی هه‌ر جۆره كه‌ره‌سته‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شوێنه ئاینییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و له حاڵه‌تی سه‌رپێچیش، له كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، به‌هۆكاری هاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، سه‌رجه‌م كیانه سیاسییه‌كان و كاندیدانی هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵواسینی هه‌موو جۆره پۆسته‌ر و فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر جۆره بانگه‌شه‌یه‌كی تری هه‌ڵبژاردن له ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت و دیواری مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌حاڵه‌تی بوونی هه‌ر سه‌پێچییه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راسته‌وخۆ به‌بێ ئاگاداری لایه‌نی سه‌رپێچیكار، سكاڵای یاسایی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق تۆمار ده‌كات.
رۆژی 14ی نیسان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی عیراق و 15ی نیسانیش له پارێزگاكانی عیراق ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی 25 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
هــ. ر
PM:02:00:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت