ئایا عێراق وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌یه؟
وێستگه نیوز-
شه‌وی ڕابردوو ڤیدیۆیه‌كی. د. جوان ئیحسان سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌شاری سلێمانی به‌خێرایی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو ڕه‌نج سه‌نگاوی پێشكه‌شكار له‌كه‌ناڵی رووداو هه‌ڵه‌یه‌كی بۆ ناوبراو ڕاستكردۆته‌وه.
كرۆكی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك ره‌نج سه‌نگاوی پێشكه‌شكار وای نیشانده‌دات كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كردۆته"مه‌وقیفه‌وه" به‌وه‌ی ئاگادار نییه له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی وه‌زیری مافی مرۆڤی نییه.
له‌دوای ته‌واوبونی به‌رنامه‌كه ئه‌و ڤیدیۆیه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی و به‌فراوانی ئه‌و به‌شه بڵاوكرایه‌وه، كه ره‌نج سه‌نگاوی پێشكه‌شكار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه عێراق وه‌زیری مافی مرۆڤی نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا جوان احسان قسه له‌سه‌ر وه‌زیری مافی مرۆڤ ده‌كات.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌ی جیاواز جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.ئومێد محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس له‌شاری به‌غدا له‌ژێر ناوی ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌نج سه‌نگاوی نوسیویه‌تی "دوێنی هاوڕییەکم گەرتە ڤیدۆیەکی بۆ ناردم،...لەو ڤیدۆیە ڕەنج سەنگاوی سەرۆکی لیستی قەوارەیەکی سیاسی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونی داناوە و بە حیساب خۆی دەیکاتە مەوقیفەوە و دوای چەن پرسیارێک لە ئەدای وەزیری مافی مرۆڤ دەکات لە کابینەکەی عەبادی و دواتر بە سەرۆکی لیستەکە دەڵیت (ببورە عێراق وەزیری مافی مرۆڤی نیە)"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئەو میدیاکارە بێ ئەوەی زانیاری هەبێت کە لە سەرتای دامەزراندنی عێراقی نوێوە تا دەگاتە کابینەکەی عەبادیش عێراق خاوەنی چەن وەزیریکی مافی مرۆڤ بووە کە ئەمانەی خوارەوەن
د.عبدالباسط الحدیپی ٢٠٠٣-٢٠٠٤
د.بخت‌یار أمین ٢٠٠٤-٢٠٠٥
د.نرمین عپمان ٢٠٠٥-٢٠٠٦
د.وجدان سالم ٢٠٠٦-٢٠١٠
د.محمد شیاع السودانی ٢٠١٠-٢٠١٤
د.محمد مهدی البیاتی ٢٠١٤ تا ده‌گاته كابینه‌كه‌ی عه‌بادی
دوای ساڵیک و ۸ مانک لە کابینەکەی عەبادی بە بڕیارێک ئەو وەزارەتەی هەڵوەشاندەوە کرا بە دەستەیەک کە هەمان دەسەڵاتی وەزارەتی هەیە
كاروان شێخ عوسمان میدیاكار له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕه‌خنه له‌كه‌ناڵی رووداو ده‌گرێت و ده‌ڵێت:
دەمێکە وتومە ئەم کەناڵە نەک هەر بۆ یەکێتیەکان بەڵکو بۆ هەموو لایەن و حزب و جوڵانەوەیەکی کوردی لە بۆسەیەدا. ، چونکە ئەم کەناڵە وێڕای توانا تەکنیکیەکانی کە ڕکابەری نیە، ئاوهاش لە ئسلوبە مخابەراتیەکەیدا جیاواز لە هەرپێوەرێکی میدیایی مامڵە لەگەڵ بەرامبەرەکەی ئەکا . بۆیە لە جیاتی پارە پێدانیان بۆ ڕیکلام هەق وایە بایکۆتی هەر مامڵەیەک بکرێت لەگەڵیان و ئەوەنە فەچلیان نەیەن بە سەر میدیاکانی خۆتانا.
گۆران ئیبراهیم میدیاكاریش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێت "میدیا مافی خۆیه‌تی و به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه توانای كاندید و نوێنه‌ره‌كان بپشكنێت و بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكات، به‌ڵام به‌ره‌هایی باوه‌ڕم وایه و ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی كاك ره‌نج كردی، كارێكی نامیدیایی، نائه‌خلاقیی و ناپیشه‌یی بوو.".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "شێوازی راكێشانی میوانه‌كه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاره‌وه بۆ ناو پرسیار و بابه‌ته‌كه و ته‌قاندنی به داوه‌كه‌دا، ده‌ریده‌خات كه سیناریۆیه‌كی پێشوه‌خت دانراو بووه، هه‌وڵێكی سیاسیی و بانگه‌شه‌یی و پیلان بۆ دانراو بووه"..
رێبین فه‌تاح نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات "لەو شێوە کارەدا میدیا دۆخێک دروست دەکات کە سەرنجی خەڵک لەسەر پرسگەلێکی تەواو لاوەکی و هەزەلی چڕ دەکاتەوە، ئامانجەکە ئەوەیە خەڵک نەتوانێت سەرنج لەسەر پرس و بابەتە بنچینەییەکان چڕ بکاتەوە. لەو کردەیەدا تاکەکەسێک دەستخەڕۆ و بەلاڕێدا دەبردرێت، بەڵام کاردانەوە و لێکەوتەکانی کە ئامانجە سەرەکییەکە دەپێکێت، بۆ دەستخەڕۆکردن و بەلاڕێدابردنی هەموو کۆمەڵگەیە".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "میدیا بە ئاسانی دەتوانێت پڕۆگرامی سەرنجڕاكێش بەرهەم بهێنێت، بەڵام (پرۆگرامی باش) جیاوازە و زۆرجار پڕۆگرامە سەرنجڕاکشەکان خەڵک دەستخەڕۆ دەکەن، ئەو جۆرە پرۆگرامانە، زیاتر لە تریاک و مادە هۆشبەرەکان دەچن، خەڵك ئاڵوودە دەکەن تا بە هەڵوەستەکردن لەسەر پرسە بنچینەییەکان ڕانەگات، ئەو پرۆگرامانە پرۆسەی (خەواندنی جەماوەر)ن و هیچی دیکە".
ته‌ها سلێمان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس.. رایگه‌یاند "رەنج سەنگاوی شەڕی لیستێکی تری بەوەکالەت بەدکتۆرە جوان فرۆشت و ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی خۆی لەدەستدا، چونکە لەدوای 2003وە وەزارەت و وەزیری مافی مرۆڤ لەعێراق هەبوەو دوایەمین جار کراوە بە دەستە، کەئاست و بەرپرسیارێتی وەزارەت و وەزیری هەیە. ئەگەریش دکتۆرە جوان سەرکەوتوو نەبووبێ لەوڵامدانەوەی ئەم شەڕەی ڕەنج ئەوەیان باسێکی ترە".
هه‌روه‌ها ناوبراو و ئەوەی پرسیارە ده‌كات بۆچی رەنج و رەنجەکان، لەم جۆرە دیدارانەدا، دەزووی سەبریان دەپچڕێ و بەئاسانی تێکەڵ بەشەڕی بەوەکالەت دەبن؟ بۆچی ناتوانن پیشەییانە ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن و دەبنە بەشێک لەپرۆسەی شەڕی ناپێویستی بەوەکالەت و داسەپێنراو؟
PM:12:38:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 68334
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت