له‌ سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك له‌ كه‌ره‌سه‌ی جوانكاری خانماندا گیرا

‌نمونەیەک لە کەرەسە دەستبەسەردس گیراوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك له‌ كه‌ره‌سه‌ی جوانكاری خانماندا ده‌گرن كه‌ واده‌كه‌یان به‌سه‌رچووه‌و خانمانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌كاتی بازاڕ كردندا ئاگاداری به‌رواری ئه‌و كه‌ره‌سه‌ی جوانكاریانه‌بن كه‌ ده‌یكڕن.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە و لە فرۆشگایەكی جوانكاری لە شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر بۆیەی قژدا گرتووە.

سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەت وتیشی: "بەشێك لەو بۆیەكان، ماوەی بەكارهێنانەكەی بەسەرچووە و بەشەكەی تری بەهۆی نەبوونی بەرواری دروستكردن و بەسەرچوون و سڕینەوەكەیەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

گۆران قادر، راشیگه‌یاند: "بەپێی رێنماییە پزیشكییەكان و لەكاتی بەسەرنەچوونی دا، بۆیەی قژ كاریگەری خراپ بۆسەر بەكارهێنەرانی دروست دەكات، وەك هەڵوەرین و سوتاندنی قژەكە، كەواتە ماوەی بەكارهێنانەكەی بەسەر چووبێت مەترسی زیانەكانی چەند بەرامبەر دەبێت".

گۆران قادر داوا لە خانمان دەكات لەكاتی بازاڕكرن و كڕینی پێداویستیەكانیان، گرنگی زیاتر بدەن بە بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونی ئەو كاڵاوشمەكانی بەكاریدەهێنن و خۆیان لە هەموو ئەو شتانەی ماوەكانیان بەسەرچووەكان بپارێزن، لەبەرئەوەی زیانێكی زۆر بۆسەر تەندروستییان دروست دەكات.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە، سەرجەم ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

هــ. ر


PM:12:03:16/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو