ئیكۆنۆمیست: میسر و قوبرس و یۆنان روبه‌ڕوی توركیا ده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست-ی به‌ریتانی پێی وایه به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ قوبرس و میسر و یۆنان، بارگرژییەکانی ناوچەکەی زیاد کردوە و وا ده‌كات ئه‌و سێ وڵاته لە روی جیۆسیاسی و بەربەرەکانێ، روبەڕوی ئه‌نقه‌ره ببنه‌وه.
گۆڤاره‌كه پێی وایه كه خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی یۆنانی له‌لایه‌ن توركیاوه له نیزك كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی سكایرۆس، یه‌كه‌م پێشێلكردنی ئاسمانی یۆنان نه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، به‌ڵكو ململانێ له‌سه‌ر سنوری ئاسمانی و ده‌ریایی و گێڵگه‌كانی غاز، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیای له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژه‌هراوی كردوه، به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی غازی سروشتی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ریایه كه ماوه‌یه‌كی زۆر كلیلی ئاشتی بوو له ناوچه‌كه‌دان به‌ڵام دواجار بوه‌هۆی جۆرێك له به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رامبه‌ر یۆنان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست ده‌ڵێت كه توركیا پلانه‌كانی قوبرسی په‌كخستوه بۆ بره‌ودان به چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی ده‌ریایی، له ماوه‌ی رابردوشدا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌نقه‌ره رێگرییان له سه‌كۆیه‌كی ده‌ریایی كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی ئیتالی كردوه بۆ گه‌ڕان به‌دوای كێڵگه‌ی غازی له خۆرهه‌ڵاتی دورگه‌ی ناوبراو كه باشوری به‌شه قوبرسییه‌كه‌ی یۆنان و باكوره توركییه‌كه‌ی قوبرس له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به میسریش، گۆڤاره‌كه رایگه‌یاندوه كه توركیا به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌شدا هه‌یه به‌تایبه‌ت كه به‌مدواییه قاهیره ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه په‌ره به هه‌ندێك كێڵگه‌ی غاز له‌گه‌ڵ قوبرس بدات.
له ماوه‌ی رابردود میسر و قوبرس و یۆنان چه‌ند لوتكه‌یه‌یان به‌ستوه و له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵییان كردوه، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ شه‌شه‌م لوتكه له‌نێوان عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و نیكۆس ئه‌ناستیادیس، سه‌رۆكی قوبرسه یۆنانییه‌كه‌ی و ئه‌لێكسس تسیبراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له قاهیره ده‌كرێت كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای لوتكه‌كه‌ی قاهیره، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا لوتكه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان ئه‌و سێ وڵاته له دورگه‌ی كریت، گه‌وره‌ترین دورگه‌ی یۆنان، ببه‌سترێت و ئیتالیاش به‌شداریی تێدا بكات و ئه‌و وڵاتانه هاوكاریی نێوانیان فراوانتر بكه‌ن.
PM:10:25:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5582
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت