گه‌وره به‌رپرسێكی "گەندەڵ"ی پێشوتری عیراق رادەستی بەغدا کرایەوە
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ئوردن ئه‌مینداری گشتیی پێشوتری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقیان راده‌ستی به‌رپرسانی به‌غدا كرده‌وه كه تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به هاوكاریی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مینداری گشتیی پێشوتری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقیان له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه راده‌ست كراوه و ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراقیان كردوه كه پێشتر داوای كردبوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوتری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق به‌ناوی زیاد ئه‌لقه‌تان، تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵیكردن له گرێبه‌ستی كڕٍینی چه‌ك به بڕی دوو ملیار دۆلار و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراقه‌وه داواكرابوو.
پێشتریش نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوو كه زیاد ئه‌لقه‌تان ده‌ستگیركراوه و هێنراوه‌ته‌وه عیراق.
زیاد ئه‌لقه‌تان راوێژكاری سه‌ربازیی پێشوی عیراق و راوێژكاری ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زرێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌یله‌قه سه‌ربازییه‌كان و بنیادنانه‌وه‌ی وسوپای عیراق بووه.
پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ براكه‌یه‌كیدا كه قاچاخچی بووه، كاری كردوه و له سه‌رده‌می سه‌دامدا زه‌ماله‌ی خوێندی بۆ ده‌رچوه‌و له پۆڵۆنیا نیشته‌جێ بووه.
له سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكمی دوای روخانی رژێمی سه‌دام و ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق بووه و له چه‌ندین گه‌نده‌ڵیی وه‌ك به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بۆمار-ی پۆڵۆنی تێوه‌گلاوه كه به‌گشتی ده‌گاته دوو ملیار دۆلار.
پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپولی ئوردنییه‌وه ده‌ستگیر بكرێت و راده‌ستی عیراق بكرێته‌وه، زیاد ئه‌لقه‌تان یه‌كێك بووه له سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی نیشته‌جێی پۆڵۆونیا كه خاوه‌نی كۆشك و ئۆتۆمبیل و خانوبه‌ره و كۆگای گرانبه‌ها و گه‌ڕه‌كێكی ته‌واوی وارشۆ-ی پایته‌ختی پۆڵۆنیا بووه و بۆدی گاردی وای له‌گه‌ڵ بووه كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵیدا بون و وه‌ك ده‌وترێت موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی خه‌یاڵی بووه و له ئاستی پاسه‌وانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بووه.
PM:08:30:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت