فه‌توایه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاندیدكردنی خانمی جوان

‌موقتەدا سەدر، رابه‌ری رەوتی سەدر

وێستگه‌ نیوزـ

رابه‌ری رەوتی سەدر لەبارەی کاندیدکردنی ئافرەتی جوان لەلایەن کۆمەڵێک قەوارە و هاوپەیمانێتییەوە فه‌توایه‌كی دا و وتی: "نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگبدات".

له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ لایه‌نگرانی سه‌باره‌ت به‌ په‌نابردنی هه‌ندێك له‌ لیسته‌ سیاسییه‌كان بۆ كاندیدكردنی خانمی جوان و راكێشانی ده‌نگده‌ر، موقتەدا سەدر، رابه‌ری رەوتی سەدر رایگه‌یاند: ''ئەوە لەو شتانەیە کە دەبێت هەم بۆی بگریت و هەم پێبکەنیت. چونکە نابێت مرۆڤ بە پێوەری شەهوەت و ئارەزوو دەنگبدات، بەڵکو دەبێت بە ویژدان دەنگبدات''.

رۆژی 14ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.  

بانگەشە تا 24 کاتژمێر بەر لە بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هەڵبژاردن بەردەوامدەبێت کە بڕیارە 12ی ئایاری 2018 بەڕێوەبچێت. 

بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌88  حزب و هاوپەیمانی بەشدارن، شەش هەزار و 904 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی دەکەن، 24 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 52 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق دادەنرێن.


PM:06:16:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 4738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو