پوتن په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی روسیا له په‌یامێكدا بۆ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی په‌ره‌پێبدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018 ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد كه بڕیاره له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی سعودیه كاره‌كانی لوتكه‌ی نوێی ده‌ست پێبكات.
له په‌یامه‌كه‌دا پوتن وێڕای سڵاو بۆ وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند كه روسیا ئاماده‌یه هاریكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی په‌ره‌پێبدات له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێمی.
پوتن ده‌ڵێت: "له‌دوای له‌ناوبردنی هێزی سه‌ره‌كی داعش له سوریا و عیراق، ده‌توانین پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه و دابینكردنی ئه‌ركه مرۆییه به‌په‌له‌كان".
وابڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری زه‌هرانی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی سعودیه كاره‌كانی 29 هه‌مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ست پێبكات له كاتێكدا كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت كه دوێنێ شه‌ممه وڵاتانی ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هێرشی مووشه‌كییان كرده‌سه‌ر سوریا.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:02:30:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3098
جار خوێنراوهتهوه