پنتاگۆن ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریای بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا 105 مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا كردووه و هیچ كام له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاوه نه‌پێكراون.
جه‌نه‌راڵ كینس ماكینز وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ دانا وایت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ورده‌كاری ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامیاندا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما.
ماكینز باسی له‌وه كرد كه "بۆ سێ ئامانج كه بۆ هێرشه‌كه هه‌ڵبژێردرابوون له پاڵ به‌شداریكردنی تێكشكێنه‌ر و ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ده‌ریای سوور، كه‌نداوی به‌سره و ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراون، فڕۆكه بۆردومانه‌كانی B-1 به‌شداریان كردووه".
ماكیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رافالی و میراجی سه‌ربه فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان له هێرشه‌كه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری تۆڕنادۆ و تایفونی به‌ریتانی".
جه‌نه‌راڵ ماكینز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌و هێرشه‌دا و له‌و كه‌شتیه جه‌نگییه‌ی له ده‌ریای سوور جێگیركراوه 30 مووشه‌كی تۆماهۆك ئاڕاسته كراوه، له‌گه‌ڵ حه‌وت مووشه‌كی تۆماهۆك له تێكشكێنه‌ره‌كانه‌وه، 23 مووشه‌كی تۆماهۆك له‌و كه‌شتیه تێكشكێنه‌ره‌ی له كه‌نداوی به‌سره جێگیركراوه، شه‌ش تۆماهۆك له كه‌شتی ژێرده‌ریایی "USS John Warner” كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراوه، هه‌روه‌ها سێ مووشه‌كی كروز له كه‌شتی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسیه‌وه".
ماكینز باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌و هێرشه‌دا 19 مووشه‌كی ستاندۆفی هاوبه‌شی ئاسمان به زه‌وی (JASSM)ی له فڕۆكه بۆردومانه‌كانی جۆری B-1ه‌وه ئاڕاسته كردووه، فڕۆكه به‌ریتانیه‌كان هه‌شت مووشه‌كی سێبه‌ری گه‌رده‌لول و فڕۆكه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نۆ مووشه‌كی SCALPیان هه‌ڵداوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كه‌كانی JASSMی له هێرشێكدا به‌كارهێنا كه شاراوه‌ن له رادار.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، ماكینز روونیكرده‌وه كه 73 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌رزه كراوه له دیمه‌شق و، وتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی چه‌كی كیمیایی سووریای برده دواوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر سێ بینا له یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌كانی دیمه‌شق كه یه‌كێكه له ئارامترین كایه‌ی ئاسمانی جیهان".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه گازی كیمیایی و ده‌مار له دامه‌زراوه‌ی به‌رزه ھه‌بووه و له‌و ئامانجه‌ش ره‌چاوی دزه‌پێنه‌كردنی كیمیایی كراوه.
ماكینز ئاشكراشی كرد كه 22 موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی كۆگای چه‌كی كیمیایی ھه‌مشینكار له شاری حومس كردووه، ھاوكات حه‌وت مووشه‌كی جۆری SCALP-یش ئاڕاسته‌ی حه‌شارگه‌یه‌كی دیكه‌ی چه‌كی كیمیایی له ھه‌مان ناوچه كراوه.
هێماشی به‌وه‌دا كه رژێمی سووریا 40 مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ھاویشتووه، به‌ڵام ھیچ یه‌ك له‌مانه نه‌یتوانیوه رێگری له مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
ھه‌رچه‌نده ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ سوریا و روسیا نه‌بووه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه پێش بۆردومانه‌كه رژێمی ئه‌سه‌د گشت ئه‌و ناوچانه‌ی چۆڵكردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كراونه‌ته ئامانج.
ماكینز له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا رژێمی ئه‌سه‌د پێشوه‌خته ئه‌و ناوچانه‌ی چۆڵكردووه كه كراونه‌ته ئامانج؟ وتی: "له‌وانه‌یه چه‌ندین كه‌س له‌و ناوچانه پێشوه‌خته گواسترابنه‌وه. به‌ڵام ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك نه‌كوژین، كاتژمێر 4 ھێرشه‌كه‌مان ئه‌نجامداوه".
ئاشكراشی كرد كه ھیچ ھه‌ماھه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ روسیا نه‌كردووه و له‌و ھێرشانه‌شدا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی روسیا كاری پێ نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانا وایت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و ھێرشه ئاسمانییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تی كراوه، به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه و گشت ئامانجه دیاریكراوه‌كان به ته‌واوی پێكراون.
وایت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه قۆناغی داھاتوو په‌یوه‌ست ده‌بێ به رژێمی ئه‌سه‌د و، وتی: "دوێنێ شه‌و په‌یامێكی روونمان نارد، ھیوادارین ئه‌و (به‌شار ئه‌سه‌د) ئه‌مه‌ی بیستبێ".
وایت جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجی ئه‌مریكا به‌شداریكردن له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا نییه، به‌ڵام رێگه به به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته ناده‌ن.
AM:09:06:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2070
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت