به‌ڤیدیۆ..له‌دوا لایڤی مه‌رگی خۆیدا وتی دڵخۆشم
ماریا سه‌نشاین
وێستگه نیوزـ
خانمه نمایشكارێكی جلوبه‌رگی ئه‌مریكایی لایڤێكی له فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام كرد و وتی "دڵخۆشم"، به‌ڵام هه‌رله‌كاتی لایڤه‌كه‌دا فڕۆكه‌كه كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
ماریا سه‌نشاین تەمەن 23 ساڵ، خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مریكایی نه‌یده‌زانی ئه‌وه دوا گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆی له ئینستاگرام ده‌بێت و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه‌دا گرتبوی، ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه و هه‌موویان تیا ده‌چن.
ماریا له گه‌شتێكی تایبه‌تدا فڕكه‌كه‌وه له‌ژێر هاشتاگی #VegasLetsGo لایڤی بۆ 30 هه‌زار له هه‌وادارانی ده‌كرد و ده‌یوت "دڵخۆشم"، به‌ڵام دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك فڕۆكه‌كه كه‌وته ناو یاریگایه‌كی گۆڵف له ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا و خۆی هاوڕێكه‌ی مردن.
فڕۆكه‌كه له جۆری PA-24بووه و مۆڵكی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی ناسراو كه بازرگانی بووه به‌ناوی جه‌یمس پیدرۆزا و خاوه‌نی یانه‌ی شه‌وانه‌ی به‌ناوبانگی میراج بوه له لاس فیگاس و ئه‌و بازرگانه خۆشی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بووه و ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه.
AM:12:15:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 23334
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت