كوڕه‌كه‌ی عه‌بدولناسر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
جەمال عەبدولناسر- 1968
وێستگه نیوزـ
عه‌بدولحه‌كیم عه‌بدولناسر، كوڕێكی جه‌مال عه‌بدولناسر-ی سه‌رۆكی پێشوتری میسر له نامه‌یه‌كی دڵنه‌وایی كردنه‌وه‌دا هێرشه 30 ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی سه‌ر میسر به‌بیر به‌شار ئه‌سه‌د ده‌هێنێته‌وه.
عه‌بدولحه‌كیم عه‌بدولناسر، كوڕی جه‌مال عه‌بدولناسر-ی سه‌رۆكی پێشوتری میسر له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی رژێمی سوریا ده‌ڵێت: " چاره‌نوسی میسر وابوو به‌رپه‌رچی هێرشه 30قۆڵییه‌كه‌ی نۆكه‌ندی سویس له ساڵی 1956 بداته‌وه، له‌وكاته‌شدا سوریای برامان (هنا القاهیره- ئێره قاهیره‌یه)ی له دیمه‌شقه‌وه راگه‌یاند."
عه‌بدولحه‌كیم عه‌بدولناسر، وتویه‌یتی: "وه‌ك چۆن شه‌ڕی سویس بوه گۆڕستانی سه‌رده‌می داگیركاران به روخساره قێزه‌ونه كۆنه‌كه‌یانه‌وه، ئاواش چاره‌نوسی سوریا (دڵی زیندووی عه‌ره‌بچێتی) كه جه‌مال عه‌بدولناسر ئه‌و نازناوه‌ی لێنا، بوه‌ته گۆڕستانی داگیركاران به روخساره نوێیه‌كه‌یانه‌وه".
كوڕه‌كه‌ی عه‌بدولناسر ده‌ڵێت: "ئه‌و داگیركاره نوێیانه و ئه‌و ناپاكانه‌ی شوێنیان كه‌وتون، واده‌زانن ده‌توانن ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌مجاره لێره‌و له میسری جه‌مال عه‌بدولناسره‌وه ده‌ڵێن (هنا دمشق – ئێره دیمه‌شقه) له قاهیره‌وه".
له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو بۆسه‌ر شاری دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵامی سوریا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هێرشێكی موشه‌كییان كرده‌سه‌ر سوریا.
دوای هێرشه‌كه‌ش جه‌یمس ماتیس وه‌زیر به‌رگری ئه‌مریكا وتی: "هێرشه‌كان سه‌عات 2 به‌كاتی له‌نده‌ن ئه‌نجام دراون و سێ بنكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی رژێمی سوریا بۆ چه‌كی كیمیایی بۆردوومان كراون و نزیكه‌ی 50 ده‌قیقه‌ی خایاندووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه 100 بۆ 120 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوریا كراون.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه فڕۆكه‌ی میراجی فه‌ڕه‌نسی و تۆڕنادۆی به‌ریتانی و مووشه‌كهاوێژی (B1)ی ئه‌مریكی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له ده‌ریای سوور به‌شداری هێرشه‌كه‌یان كردووه.
هاوکات فه‌ریق سێرگی رۆدسكۆی سه‌رۆكی ژووری عه‌مه‌لیاتی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای روسیا له‌وباره‌وه وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی نه‌كوژراون".
وتیشی: "له كۆی 103 مووشه‌كی كروز كه ئاڕاسته‌ی سوریا كراوه، له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریاوه به‌رپه‌رچی 71یان دراوه‌ته‌وه".
PM:10:23:14/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت