پێشبینی ده‌كرێت روسیا سیستمی به‌رگریی موشه‌كی له سوریا جێگیر بكات
موشه‌كی "ئێس 300"
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه گشتییه‌كان له ده‌سته‌ی سوپاسالاری روسیا دووپاتیكرده‌وه، دوور نییه له‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ پرسی ناردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی "ئێس 300" بۆ سوریا بكه‌ین.
سایتی روسیا توده‌ی به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سێرگی رۆدسكۆی، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه گشتییه‌كان له ده‌سته‌ی سوپاسالاری روسیا بڵاویكرده وه: پێشبینی ده‌كرێت له ئاینده‌دا روسیا به جێگیركردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 300، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاوه كرایه سه‌ر حكومه‌تی سوریا.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه روسییه دوپاتیكرده‌وه، "ده‌مه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێم، كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك پێشنیازی ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانه‌كانمان له رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ره‌تمان كرده‌وه، كاتێك پێداگیرییان كرد، پێویسته سیستمی موشه‌كی ئێس 300 له سوریا جێگیر بكرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رویدا، پێویسته دوباره بۆ ئه‌و پێشنیازه بگه‌ڕێنه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له سووریا، به‌ڵكو له زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ش".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتی: "پێشكه‌وتنمان له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سوریادا كردووه و، له‌ئاینده‌دا پێشكه‌وتنی زۆر زیاتریش تێیدا ده‌كه‌ین".
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسانی 2018، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت ئه‌و بنكه و ناوه‌نده سه‌ربازییانه‌ی سوریا له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
PM:10:02:14/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت