سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وت

‌فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2018، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی فه‌رمی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێكه‌وت.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدی عیراق ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2018، لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌ب له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 29ی خۆی ساز بكات.

له‌ لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بدا سه‌رۆك و سه‌رۆك كۆمار و پادشاكانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شدار ده‌بن و له‌ كارنامه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین و قودس و قه‌یرانی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و ببنڕكردنی تیرۆر ده‌كرێت.


PM:06:36:14/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت