ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: رێگه ناده‌ین به وه‌شاندنی گورز له سوریا، گه‌مژه‌یی دوباره بێته‌وه
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
وێستگه نیوزـ
وەزیری دەرەوەی عیراق سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وه‌شاندنی گورز له سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی هاوپه‌یمانی رایگه‌یاند كه رێگه ناده‌ن ئه‌و جۆره "گه‌مژه‌ییه" دوباره ببێته‌وه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئێمه دوێنێ شه‌و به ئاسوده‌یی خه‌وتین، به‌ڵام هه‌موو گه‌لی سوریا به منداڵ و ژن و گه‌وره و بچوك و نه‌خۆشه‌وه له ترسی گورزێكی گه‌مژه‌ی چاوه‌ڕوانكراو له دڵه‌راوكیدا بون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی له سعودیه‌وه ده‌ركرد كه بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه چوه‌ته ئه‌و وڵاته كه تایبه‌ته به ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی لوتكه‌ی 29ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له شاری زه‌هران-ی ئه‌و وڵاته و رایگه‌یاند: له‌ئەگەری هەر هێرشێک بکرێتە سەر سوریا، ئەوا ئه‌و هێرشه ده‌بێته مایەی غەمباری و زیانێكی گەوره و مەترسی بۆسەر هەموو وڵاتان.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری دۆما-ی سه‌ربه غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له سوریا، ئەمریکا لە ئامادەکاریدایە بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق.
هاوکات هەریەکە لە بەریتانیا و فەڕەنسا و چەند دەوڵەتێکی عەرەبیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا و بەشداریکردن لەو هێرشەدا و كه‌شتیگه‌لییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئاوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جوڵێنراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا روسیا كه هێزه‌كانی له سویادایه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر جموجوڵێكی نوێی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات.
PM:10:51:13/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4474
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت