هێڵی ئاسمانیی عیراق ئاراستەی گەشتەکانی بۆ بەیروت دەگۆڕێت
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق داوای لێبوردنی له سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنشیانه كرد كه به‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان و هۆشداریدان له فڕینی فڕۆكه به‌سه‌ر ئاسمانی سوریا، كاریگه‌ر بوون و بڕیاریداوە گەشتەکەی بۆ بەیروت و بەپێچەوانەوە بە ئاسمانی قوبرس‌دا بکات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی نیسانی 2018 ده‌ریكردوه، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق ئاشكرایكردوه كه هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی چه‌ند رێنماییه‌كی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ركردوه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و رێڕه‌وانه‌ی به‌ره‌و به‌یروت-ی پایته‌خت ده‌چن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌هۆیه‌وه لایه‌نی عیراقی ناچار بووه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی قوبرسه‌وه بكات بۆ به‌ڕێكردنی گه‌شته‌كانی و ئه‌مه‌ش وایكردوه جۆره شڵه‌ژانێك دروست ببێت.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه كه وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی قوبرس لایه‌نی كه‌م 24 كاتژمێری ویستوه و بۆیه بڕیاردراوه له‌مڕۆ هه‌ینی تا 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان بۆ به‌یروت به ئاسمانی قوبرس‌دا ئه‌نجام بدات تا كۆتایی به‌و ئاگادارییه ده‌هێنرێت كه تایبه‌ته به گه‌شتكردن به‌سه‌ر ئاسمانی سوریادا.
PM:09:04:13/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4121
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت