هیوا جه‌مال ده‌نگی خۆی بۆ هه‌ڵبژادن ئاشكرا كرد


وێستگه‌ نیوز -
هیوا جه‌مال پێشكه‌شكاری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقدا و ئه‌وانی دوای ئه‌ویش ده‌نگ نادات، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ راده‌گرێت.

هیوا جه‌مال پێشكه‌شكاری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌ "نه‌ پرسیار ده‌كه‌م و نه‌ ده‌نگ ده‌ده‌م".

هیوا جه‌مال ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی رابردووی عیراق و كوردستان ده‌نگم نه‌دا، ( ته‌نها بۆ گشتپرسی ده‌نگم دا، به‌ به‌ڵێ) ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ و ئه‌وانی دوای ئه‌ویش ده‌نگ ناده‌م".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "بڕوام وایه‌ رۆژنامه‌ڤان و هێزه‌كانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش نابێت ده‌نگ بده‌ن".

ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی‌ رووداو ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ "ئه‌و ماوه‌یه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌رنامه‌كه‌م پێشكه‌ش ناكه‌م بۆیه‌ هیچ پرسیارێك ناكه‌م. پشتیوان به‌خوا دوای هه‌ڵبژاردن به‌ به‌رنامه‌ی نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌".

بڕیاره رۆژی‌ 12ی‌ ئایاری‌ داهاتوو هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی 14ی نیسان2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگاكانی عیراق و 15ی نیسانیش له‌ پارێزگاكانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.


PM:11:40:12/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 51618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو