كاروان چێوار له كه‌ناڵێكی تر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوز –
كاروان چێوار پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی سه‌كۆ له كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی ئاشكرایكرد كه به‌م نزیكانه له كه‌ناڵێكی تر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
كاروان چێوار پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی سه‌كۆ له كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "به‌م نزیكانه له ئه‌وروپاوه له‌گه‌ڵتان ده‌بم بۆ پێشه‌كه‌شكردنی به‌رنامه‌كانم له كه‌ناڵی (kurdnews)".
كه‌ناڵی كوردنیوزی نزیك له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له لایه‌ن كۆمپانیای "ئۆره‌نج سكای" خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت كه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته و له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات به فریكوێنسی 12 هه‌زار و 521 ڤێرتیكاڵ په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات.
كاروان چێوار ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ لێشاوی كۆچڕه‌وی كوردان بۆ ئه‌وروپا، چووه ئه‌ڵمانیا و پاشان له‌ساڵی 2016 گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی كرده‌وه به‌كاری پێشكه‌شكاری و هه‌مان به‌رنامه‌ی سه‌كۆی پێشكه‌شكرده‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو دوای ساڵێك له‌كاركردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا.
ناوبراو له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز هۆكاری دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا كرد و وتی: "چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه و دواهه‌مین جاریش هێرشی جه‌سته‌ییم كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانی تر له‌بوێری نه‌ترسن باسم نه‌كردووه".
كاروان عوسمان محه‌مه‌د (چێوار) ساڵی 1976 سلێمانی له‌دایكبووه، ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی شانۆیه، له ساڵی 2010 وه ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سه‌كۆ بوو له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی.
PM:08:36:12/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 73474
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت