بۆچی كچان متمانه به كوڕ ناكه‌ن؟
گێتی
وێستگه نیوزـ
له‌وانه‌یه شته‌كه ئاسان بێت، به‌ڵام له واقعدا ئاسان نییه بتوانیت متمانه‌ی كچێك به‌ده‌ست بهێنیت، چونكه به‌ده‌ستهێنانی متمانه پێویستی به راستگۆییه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا رونكراوه‌ته‌وه 5 هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كچ متمانه به كوڕ نه‌كات:
1- كوڕان فره په‌یوه‌ندین.. سروشتیان وایه
ده‌وترێت به سه‌تڵ ئاو بۆ شوێنێكی دوور ببه‌یت، زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی پیاوێك.. كوڕێك.. نێرینه‌یه‌ك بدۆزیته‌وه چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ كچاندا نه‌بێت، ره‌نگه ئه‌م وته‌یه كه‌مێك توند بێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه رێكه ئه‌وه‌یه كه له مێشكی كچاندایه، بۆ ئه‌و قسه‌یه‌شیان كچان هۆكاری خۆیان هه‌یه.
كچان خۆیان ئه‌مه ده‌ڵێن و ئه‌مه قسه‌ی خۆیانه: "كوڕ زۆر به ئاسانی قاچی ده‌خزێته ناو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچدا، هه‌رگیز كوڕ دڵسۆزی ته‌نها یه‌ك كچ نییه، سروشتی ئه‌وان وایه به‌ده‌ست خۆیان نییه".
2- ئه‌زموونی پێشوو
ئه‌زمونی رابردوو زۆر كار له بیر و هزری كچ ده‌كات، له دڵی هه‌موو كچێكدا چیرۆكێكی ئازاربه‌خش هه‌یه، پاڵه‌وانی ئه‌و چیرۆكه‌ش كوڕێكه یان ده‌ستی بڕیووه یان ناپاكیی لێكردوه، ئه‌و ئه‌زمونانه به‌رده‌وام مێشكی كچی داگیر كردوه و هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردوه كه باوه‌ڕ و متمانه به كوڕ نه‌كات.
3- كوڕ خۆی هۆكارێك نادات به‌ده‌سته‌وه كچ متمانه‌ی پێ بكات
له‌وانه‌یه كچێك كوڕێكی خۆشبوێت، كه‌چی متمانه‌ی پێ ناكات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیاری دابێت متمانه‌ی پێ بكات، به‌ڵكو خه‌تا له كوڕه‌كه‌وه‌یه كه شتێك نادات به‌ده‌سته‌وه بۆ متمانه كردن، زۆرجاریش ره‌فتار و گوفتاری كوڕه‌كه ئه‌وه‌نده رونه كه كچه‌كه ناحه‌قی نییه متمانه‌ی پێ نه‌كات.
4- هاوڕێ
كچان باوه‌ڕیان به‌م په‌نده هه‌یه "بزانم هاوڕێكه‌ت كێیه، پێت ده‌ڵێم تۆ كێیت"، به‌ڵام كوڕ باوه‌ڕیان به‌وه نییه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌بێت خه‌ریكی ناپاكی بن، ئه‌وا كچه‌كه متمانه به‌و كوڕه ناكات كه ئه‌و جۆره هاوڕێیانه‌ی هه‌یه، چونكه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌مه هاوڕێكانی وابێت، خۆشی هه‌ر وایه.
5- ره‌فتاری سه‌یر و پاكوبێگه‌ردی
ئه‌گه‌ر كوڕ له ره‌فتاریدا پاك نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌میشه درۆ بكات، یان ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه بێت كه هه‌موو كچێك به یه‌ك زمان بدوێنێت، ئه‌وا كچ هۆكارێكی نابێت بۆ متمانه پێكردنی، هیچ كوڕێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كات ئه‌و كچه‌ی له‌گه‌ڵیدایه خۆشی بوێت، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كچانی دیكه بدوێنێت.
PM:05:18:11/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6898
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت