به ڤیدیۆ.. له سهیران بهم شێوهیه كهباب ئاماده بكه
وێستگه نیوز ـ
لەکاتی چوونەدەرەوە لە بەهاردا، کەباب یەکێکە لەو خواردنانەی کە خەڵکانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، بەڵام شێوازی ئامادەکردنەکەی زۆرکەس بەلایانەوە قورسە.
لەگەڵ ئەوەدا، ئامادەکردنی کەباب کارێکی قورس نیە ئەگەر بزانرێت چ شیتێک پێویستە و چۆن ئامادە دەکرێت.
فەرموون بۆ ئەم بەهارە، خێزانەکانت تووشی سەرسوڕمان بکەن و بەم شێوازە ئاسانە کەبابیان بۆ ئامادە بکەن: -
کەرەستەکان:
1- نیو کیلۆ قیمەی کەباب
2- یەک پیازی قەبارە مامناوەند ووردی بکە
3- کەمێک کەرەوز وورد بکە
4- خوێ و بیبەری تون بەپێی ئارەزوو
هەموو ئەم پێکهاتانە باش تێکەڵاو بکە پاشان هەویری کەبابەکە بدە لە شیش و لەگەڵیدا تەماتە و پیاز ببرژێنە.
ههروهها بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەت دەبێت کەرەستەکان زیاد بکەیت.
هــ. ر
PM:05:49:08/04/2018
ئهم بابهته 26760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت