به‌وێنه: ژیشكێك له‌مرداربوونه‌وه ڕزگار كرا
ژیشكێك له‌مرداربوونه‌وه ڕزگار كرا
وێستگه نیوز-
له بناری چیای هه‌ندرێن، هاوڵاتییه‌ك ژیشكێك له مرداربوونه‌وه ڕزگار ده‌كات و براكه‌یه‌شی ده‌ڵێت به‌نه‌مانی ئه‌و جۆره گیانداره هاوسه‌نگی سروشت تێكده‌چێت.
ژیشكه‌كه، كه‌وتببوه ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌كی به‌تاڵ و چه‌ندین رۆژ مابووه‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رزگاربوون بدات له‌كونی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه كه له‌قه‌باره‌ی ژووشكه‌كه زۆر بچووكتر بوو، بۆیه سێ چاره‌ك لە له‌شه دڕكاویه‌كه‌ی چووبووه ناو كونه‌كه‌و بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ ئه‌و دیوی مه‌له‌وانگه‌كه ده‌بارز بێت و له‌ناو كونه‌كه گیری خواردبوو.
هه‌ڵگورد جوندیانی له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه"
ئاری، ژووشكێكی رزگاركرد".
جوندیانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه "له‌م جیهانه‌دا ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانیش هاوبه‌شی ئێمه‌ن و پێویسته رێزیان لێبگرین، به‌نه‌مانی ئه‌وان هاوسه‌نگی سروشت تێكده‌چێت و ئه‌وسا ئێمه‌ی مرۆڤ پێش هه‌موو گیانله‌به‌ران زیانمه‌ند ده‌بین".
هه‌روه‌ها دوای گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و ژیشكه، هه‌ڵگورد جوندیانی ده‌ڵێت "ئاری برا بچوكم كه هه‌ر به‌سروشتی خۆی كه‌سێكی (گرینۆك) و دلۆڤانه، دوای چه‌ندین هه‌وڵی جۆراوجۆری بێ وچان و زیاتر له‌كاتژمێرێك توانی رزگاری بكات، پێش ئازادكردنیشی حه‌مامێكی باشی بۆ سازكرد و به‌ڕێزه‌وه به‌ره‌و ماڵ و خانه‌واده‌ی خۆی به‌ڕێی كرد،".
به‌ڵام هاوكاتیش به‌داخه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كرداری رزگاركردنیدا ژیشك(Jîjo)ه‌كه نینۆكی په‌نجه‌یه‌كی قرتا، "به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا ئه‌و ژووشكه به‌ئارامی له‌ناو خانه‌واده‌كه‌یدایه‌و ئه‌و چیرۆكه‌ش بۆ منداڵ و كه‌سه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره ژیرانه‌ی له‌سه‌ر دوو قاچدا ده‌ڕۆن و ناویان مرۆڤه هه‌موویان به‌رامبه‌ر سروشت و به‌رامبه‌ر به یه‌كتریش بێ‌ویژدان و دڕنده نین؟!!".
PM:01:36:07/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت