پۆلیسه ئه‌ڵمانییه‌كه
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر له ئه‌ڵمانیا بژیت و له‌ده‌ستت ده‌ربچێت سه‌رپێچییه‌ك بكه‌یت و چاوەڕوانی ئەوە بکەتی پۆلیس ده‌ستگیرت بكات، لایه‌نی كه‌م ئومێده‌واربه بكه‌ویته دەست ئادرینی كۆلیسزار، خانمه ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌و وڵاته.
ئادرینی كۆلیسزار-ی ته‌مه‌نی 33 ساڵ ئه‌وكاته‌ی كه به ده‌ستگیركردنی تاوانبارانه‌وه سه‌رقاڵ نییه، ده‌چێته جیم بۆ رێكپۆشی و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه‌ش له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، زیاتر له نیو ملیۆن هه‌واداری هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ئادرینی له‌سه‌ر خۆیی ده‌ڵێت، به ساده و مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ست خۆی وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: "هه‌رگیز بێ كه‌موكورتی نی‌ك و هه‌ندێكجاریش له خه‌ڵكی دیكه جیاوازم وه‌ك چۆن ئه‌وانیش له من جیاوازن".
له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كانیشی نوسیویه‌تی: "ژیان به‌بێ خۆشه‌ویستی به‌تاڵه و مانای نییه، هه‌موو شتێك پاره و شته ماددیه‌كان نین".
ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه هه‌میشه هه‌وادارانی ئامۆژگاری ده‌كات و ده‌ڵێت: "خۆتت خۆشبوێ و جیاواز به، هه‌رچییه‌كیان پێ وتی، وه‌ك قسه‌یه‌كی سه‌رپێی وه‌ری بگره و زه‌رده‌خه‌نه بكه".
PM:10:56:03/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 11266
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت