خۆیان دەبەستەوە تا نەفڕن
وێستگه نیوزـ
كه‌شتیوانێكی ئاسمانیی روسیا ورده‌كاریی ژیانی رۆژانه‌ی خۆی له بۆشایی ئاسماندا گێڕاوه‌ته‌وه و باسی چۆنێتی خۆشتن و به‌جێگه‌یاندنی پێویستیی خۆی له ته‌والێتدا كرده‌وه.
ئه‌لێكسانده‌ر لازوتكین، كه‌شتیوانیی ئاسمانیی روسی ته‌مه‌ن 61 ساڵ له كۆنگره‌یه‌كدا كه ناوه‌ندی رۆشنبیریی روسیا له توركیا رێكیخستبوو باسی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی كرد كه له‌سه‌ر وێستگه‌ی ئاسمانیی "میر" له بۆشایی ئاسمان به‌سه‌ری بردوو.
لازوتكین وتی رایگه‌یاند: ده‌بوایه رۆژی دووجار وه‌رزشمان بكردایه، ئه‌وه‌ش بۆ رێگریكردن له لاوازبونی ماسولكه‌كانمان، هه‌میشه‌ش خۆمان به شتێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه تا ئه‌وه‌نده به ئاسمانه‌وه نه‌بین، بۆ نانخواردنیش له‌و خواردنه‌مان ده‌خوارد كه به‌تایبه‌ت بۆمان ئاماده‌كرابوو، وامده‌زانی كه حه‌زم له خواردنی سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێش ده‌مانخوارد شتێكی باش بوو.
ده‌شڵێت: به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی كه به‌پێ به‌ره‌و كاره‌كانمان ده‌ڕۆێن، له‌وێ بۆچونه‌سه‌ر كار ده‌ڕفین و به فڕینه‌وه به‌ره‌و كاره‌نمان ده‌چوین، بۆ وه‌رزشكردنیش له‌سه‌ر ئامێری راكردن ده‌جوڵاین یان له‌سه‌ر پاسكیری جێگیر وه‌رزشمان ده‌كرد.
به‌وته‌ی ئه‌و كه‌شتیوانه روسیه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به ئاسانی ده‌یكه‌ت و دێت به ده‌سته‌وه، له بۆشایی ئاسمان زۆر به سه‌ختی ده‌كرێت، بۆ نمونه له‌دوای وه‌رزش ده‌بوایه خۆمان بشتایه، ئاوه‌كه‌ش له چه‌ند ده‌به‌یه‌كدا بوو، هه‌ر كه سه‌ری ده‌به‌كانت لاده‌برد، ئاوه‌كه ده‌چووه هه‌وا و به‌رزده‌بووه‌وه، ئێمه‌ش چنگمان به ئاوه‌كه‌دا ده‌كرد و وه‌ك رۆن له خۆمان ده‌سووی و ده‌مانهێنا به جه‌سته‌ماندا.
یه‌كێك له‌وكاره سه‌ختانه‌ی دیكه كه له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا ناخۆشه، چۆنێتی چونه ته‌والێت و به‌جێگه‌یاندنی پێویستییه‌كانی پاشه‌ڕۆیه، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ك لازوتكین ده‌ڵێت:"خۆمان بە سیفۆنی تەوالێتەکەوە ده‌به‌سته‌وه تا نه‌فڕین"، ئاشکراشیکردوە کە میزه‌كه‌یان ده‌كرایه عه‌مباری تایبه‌ت و دواتر ده‌پاڵێورایه‌وه تا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاو له وێستگه‌كه‌دا به‌كاربهێنرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆسه‌ر زه‌وی، وتویه‌تی كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ماسولكه و ئێسقانی لاواز بووه، به‌هۆی هێزی راكێشانی زه‌ویشه‌وه هه‌ستی به هێڵنج كرده‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانیش بداته‌وه.
لازوتكین وه‌ك ئه‌ندازیاری میكانیكی چوه‌ته په‌یمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی مۆسكۆ و ساڵی 1992 بۆ ئه‌ركێكی ئاسمانی ده‌ستنیشانكراو ساڵی 1997 ده‌ستی به‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی كرد.
له هه‌فته‌ی دووه‌می گه‌شته‌كه‌یدا له مانگی ته‌مموزی 1997 ئاگرێك له وێستگه‌ی میر كه‌وته‌وه و لازوتكین و هاوه‌ڵه‌كانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، هه‌ر له‌وه‌شه‌وه نازناوی "پاڵه‌وان"ی پێبه‌خشرا.
ئه‌و كه‌شتیوانه و هاورێكانی به‌به‌كارهێنا چه‌قۆیه‌كی تایبه‌ت به خواردن، ئه‌و وایه‌رانه‌یان چاككرده‌وه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه ئاستی ئۆكسجین له وێستگه‌كه‌دا به‌هۆی دروستبونی كونێك گه‌یشتبوه ئاستێكی مه‌ترسیدار.
هەرچەندە كاره‌كانی لازوتكین ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێری پێچوو، به‌ڵام توانی وێستگه‌كه بخاته‌وه خولگه‌ی خۆی كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو بوو.
PM:09:45:03/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4499
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت