چۆن بزانرێت كه‌سێك جه‌ڵته‌ی مێشك لێی داوه؟
وێستگه نیوز -
ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكت بینی جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دابوو ئه‌وا پێویسته له ده‌ستپێكی حاڵه‌ته‌كه‌یدا و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 3 كاتژمێردا بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا نه‌خۆشه‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه ئه‌وا ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵه‌ته‌كه‌ی بكرێت و ژیانی كه‌سه‌كه پارێزراوبێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه گومانت هه‌یه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوبێت پێویسته له‌ڕێی چه‌ند داوا‌و پرسیارێكه‌وه خۆت دڵنیا بكه‌یته‌وه تاوه‌كو بتوانیت به‌زووترین كات بیگه‌یه‌نیته نزیكترین نه‌خۆشخانه، ئه‌وانیش:
١-ئایا ده‌توانێت پێبكه‌نێت یان زه‌رده‌خه‌نه بكات؟
٢-ئایا ده‌توانێت به‌باشی قسه بكات و قسه‌كانی تێكه‌ڵ نه‌كات؟
٣-ئایا ده‌توانێت ده‌سته‌كانی بۆ سه‌ره‌وه به‌رز بكاته‌وه؟
٤-ئایا ده‌توانێت زمانی به‌ملاولادا بجوڵێنێت؟
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نه‌توانی ئه‌نجام بدات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تووشی حاڵه‌تی جه‌ڵته بوه‌و پێویسته به زووترین كات بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستبه‌جێی حاڵه‌ته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: ته‌ندروستی سلێمانی
PM:10:17:02/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 9324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت