‌هۆكارێكی دیكەی قەتیسبونی گەرمی دۆزرایەوە

وێستگه‌ نیوزـ

جگە لە چالاكی و دەستوەردانی نا بەرپرسانەی مرۆڤ و كه‌رتی پیشه‌سازی و هەندێك لە گیانداران، پسپۆڕانی كەنەدا بەم دواییە هۆكارێكی دیكەی گەرمداهاتنی جیهان و قەتیسبونی گەرمییان دۆزیوەتەوە.

پسپۆڕانی زانكۆی لێكۆلێنەوە حكومییەكانی كه‌نه‌دا به‌ناوی (ماكماستەر) گەیشتنە ئەو راستییەی تەنانەت مۆبایل و ئامێرەكانی زیره‌كه‌كانی وەك لاپتۆپ و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكەش تا ساڵی 2040 دەبنە هۆكار ی به‌رچاو ده‌ركردنی پێكهاتەی پیس و زیانبەخش بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی، ده‌شڵێن كه‌ رێژەی تێكدانی ژینگە و قەتیسكردنی گەرمیی به‌هۆی ئه‌و ئامێرانه‌وه‌ دەگاتە نیزكه‌ی 7% بۆ 14%.

لەلایەكی دیكەوە، زیادبوونی داواكاری لەسەر ئەو جۆرە ئامێرانەش دەبێتە هۆی زیادبوونی زیاتری ئەو گازو پێكهاتە زیانبەخشانە بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی، چونكە تا ساڵی 2040 تەنها بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیره‌كه‌كان دەبێتە هۆی ئه‌وه‌ی زیانگه‌یاندن به‌ژینگه‌ تا ئاستێكی مەترسیدار و بگاته‌ رێژه‌ی 730%.

لە بەرامبەریشدا، زیادبوونی داواكاری لەسەر ئەو ئامێرانە دەبێتە هۆی زیاتركردنی بنكه‌كانی خزمەتگوزاری و دانانی تاوەر و پاشكۆیەكانیان، ئەمەش بێگومان واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت رۆژبه‌ ۆرژ پاشماوە فڕێدراوەكان و گاز و دەرچووە زیانبەخشەكانیان زیاتر بن.


PM:03:59:02/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌





هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو