ناوه‌كه‌ی بلۆك كرا
وێستگه نیوزـ
"هه‌ڤاڵ ری سۆل جۆ" به‌مجۆره ناوی هاوسه‌ری كیم جۆنگ ئون، دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكور له رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌هێنرێت، سۆل جۆ قه‌شه‌نگ و رێكپۆشه، ئیره‌یی وای له چین كرد ناوه‌كه‌ی بلۆك بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیندیپێندنت، حكومه‌تی چین بڕیاریداوه نه‌ك ناوی ری جۆل سو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه چیینیه‌كان بلۆك بكات، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كۆمێتنانه‌ش بسڕێته‌وه كه ناوی ئه‌و خانمه‌ی كۆریای باكوری تێدا هێنراوه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون به‌وه ناسراوه كه خولیای مۆدێل و ستایله، ئه‌مه‌ش له ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك كۆریای باكور شتێكی باو نییه به‌تایبه‌ت كه رێگه به خه‌ڵكه‌كه‌ی نادرێت هه‌موو جۆره به‌رگێك بپۆشن یان به دڵی خۆیان قژیان رێك بخه‌ن.
هه‌رچه‌نده به‌م دواییه ری سۆل جۆ ناوبانگی په‌یداكردوه، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر خانمی یه‌كه‌می كۆریای باكور له ئینته‌رنێت زۆر كه‌مه، وا ده‌وترێت كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 28 بۆ 33 ساڵیدا بێت و له‌دایكبوی شاری هامكیۆنگ-ی باكوری وڵاته‌كه‌ی بێت.
هه‌ندێك له چاودێرانی كاروباری كۆریای باكور پێیان وایه كه ری سۆل جۆ ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و خانمه نییه و به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی The Sun ی به‌ریتانی دایك جۆ پزیشكی ژنان و منداڵبونه و باوكیشی مامۆستای زانكۆیه.
ده‌شوترێت كه ره‌نگه ئه‌م خانمه له چین فێری گۆرانی وتن بوبێت و پێش هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شی له یه‌كێك له راوێژكاره نزیكه‌كانی دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكور نزیك بووه.
به‌پێی هه‌ندێك زانیاریی دیكه، ری سۆل جۆ، یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه هاندانه‌ی كه چوه‌ته كۆریا باشور كه به‌شدارییان یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئاسیا له ساڵی 2005 كردووه.
به‌ته‌واویش نازانرێت كه‌ی شووی به كیم جۆنگ ئون كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زانراوه ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیرییه‌كه له ساڵی 2012 ئه‌نجام درابێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی كۆریای باكور به "هه‌ڤاڵ ری سۆل جۆ" ناوی ده‌به‌ن و له‌كاته‌شه‌وه شانبه‌شانی كیم جۆنگ ئون له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ركه‌وت.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون له ساڵی 2012 له‌میانی ئاهه‌نگێكی موزیك بوو، دواتر له نێوان 2012 و 2014 له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ركه‌وته‌وه تا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ دیارنه‌ما.
چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه یه‌كه‌م منداڵی ری سۆل جۆ له كیم جۆنگ ئون له نێوان 2013 و 2016 بوبێت، هاوكات یاریزانه باسكه ئه‌مریكاییه‌كه‌ی هاوڕێی سه‌رۆكی كۆریای باكور ئاشكرایكردوه كه سه‌رۆك منداڵێكی دیكه‌ی به‌ناوی جۆی ئی-یه‌وه هه‌یه.
PM:11:21:01/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 19153
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت