به‌منزیكانه ئێران هاوڵاتیانی له به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام بێبه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرایكرد كه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئێران به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام راده‌گرێت و هاوڵاتییه‌كانی له‌و به‌رنامه‌یه بێبه‌ش ده‌كات.
عه‌لادین بروجه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌بیانوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له وڵات له‌كار ده‌خرێت و وتی كه به‌رنامه‌كه رۆڵێكی روخێنه‌ری له‌كاتی ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا هه‌بووه.
وتیشی كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌له ته‌له‌گرام بۆ هاوڵاتییه‌كانیان به‌رده‌ست بخه‌ن.
به‌رپرسانی ئێران ترسیان له‌وه هه‌یه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیان به بنه‌مای ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نن به‌تایبه‌ت له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان كه له چه‌ند مانگی رابردودا سه‌باره‌ت به خراپیی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و ده‌ستوه‌ردانی تاران له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران و زیاتر له 5 هه‌زاری دیكه‌ش ده‌ستگیركران.
بافڵ دۆرۆڤ، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ته‌له‌گران ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن ئێران، واته نیوه‌ی دانیشتوانی ئێران به‌رنامه‌كه به‌كارده‌هێنن كه له بنه‌ڕه‌تدا له جیهاندا 200 ملیۆن كه‌س هه‌واداری به‌رنامه‌كه‌یه.
به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئاژانسی راپرسیی خوێندكارانی سه‌ربه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی سه‌ربه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامیداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه 60%ی ئێرانییه‌كان به‌رنامه‌ی ته‌له‌گرام به‌كارده‌هێنن.
PM:07:22:01/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت