پلیكانه‌یه‌كی "برسی" قووتی دا
وێستگه نیوزـ
كامێراكانی چاودێری له وێستگه‌یه‌كی میترۆی توركیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مه‌ترسیداریان تۆمار كرد كه تیایدا پلیكانه‌یه‌كی كاره‌بایی نیشاندراوه و له‌پڕ له‌كاتی رۆیشتندا دوو كه‌رت ده‌بێت و یه‌كێك له رێبوارانی سه‌ری ده‌كه‌وێته ناوێ.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه روداوه‌كه له 27ی شوباتی 2018 له وێستگه‌ی میترۆ-ی Ayazaga له شاری ئه‌سته‌نبوڵ رویداوه و ئه‌وكه‌سه‌ی پلیكانه‌كه قوتی داوه، ناوی عه‌لی ئیریك-ه و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌ژێر پیلكانه‌كه ماوه‌ته‌وه تا تیمه‌كانی فریاگوزاری رزگاری كردووه.
له‌كاتی قوتدانی ئه‌و هاوڵاتییه، خه‌ڵكی زۆر به‌دوای قوربانییه‌كه‌دا گه‌ڕاون، هه‌ندێكی دیكه‌ش گوێیان نه‌داوه‌تێ و به‌رده‌وامبوون له رۆیشتنی خۆیان و ترساون ئه‌وانیش بكه‌ونه ناو چاڵی پلیكانه‌كه‌وه.
له‌دوای ده‌رهێنانه‌وه‌ی، ده‌ركه‌وتوه كه عه‌لی ئیریك به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه ده‌ستێكی شكاوه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
PM:11:27:27/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3771
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت