ئەبوبەکر هەڵەدنی: چوارلایەنەکە سێ سازشیان بۆ پارتی کرد
وێستگه ـ ژینۆ ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، چوار لایه‌نه‌كه له‌كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كاندا سێ سازشیان بۆ پارتی كردووه، به‌ڵام ئه‌و حزبه هیچ سازشێكی نه‌كردووه له‌به‌رابه‌ر چوار حزبه‌كه‌دا.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی نووسراودا به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه تا 11 یه‌مین كۆبوونه‌وه كه (نۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، دوو كۆبوونه‌وه‌ی ژووری عه‌مه‌لیات، بووه) پارتی یه‌ك داوای هه‌بوو، ئه‌ویش درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی یان ته‌واوكردنی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی بوو، له‌كاتێكدا ئێمه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه سێ سازشمان بۆ ئه‌و حزبه كرد".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌ی له به‌شێك له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان ده‌ڵێت: "سازشی یه‌كه‌می چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی رازیبون بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵكه‌وه به كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراوه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی له‌په‌رله‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌وه، به‌ڵام پارتی به‌وه رازی نه‌بوو".
رۆژی پێنج شه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، دواین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له هۆتێل شاری جوانی سلێمانی ئه‌نجامدرا، كه به‌بێ گه‌یشتنه ئه‌نجام كۆتایی هات و دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران.
له‌دوای ئه‌وه‌ش زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینی گرته‌وه و له نێوان هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا پشێوی سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشیان كرایه سه‌ر و سوتێنران، پارتیش هۆكاری ئه‌و كاره‌ی خسته ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا رێگه‌ی نه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕواته هه‌ولێر و هه‌ر پێنج وه‌زیره‌كه‌شی له حكومه‌ت دوور خسته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی وتیشی: "سازشی دووه‌می چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی، بێده‌نگیان بووه له‌دوای 20ی ئابه‌وه كه ویلایه‌ته‌كه‌ی بارزانی كۆتایی هاتووه‌و ئه‌ویش موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه".
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: "سازشی سێیه‌می چوار لایه‌نه‌كه بۆ پارتی ئه‌وه بوو، كه هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان دوابخرێت واته بۆ ساڵی 2017".
وتیشی "له‌وه زیاتر چوار لایه‌نه‌كه چ سازشێك بۆ پارتی بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان هیچ سازشێكیان نه‌كردو داوای حوكمی هه‌تا هه‌تایی بارزانی ده‌كه‌ن".
هــ. ر
PM:10:55:20/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 5974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت